ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/3/2024، سەرچاوەیەک لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: دوای ڕووداوی لافاوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە دهۆک، کە زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند، سەرۆک بارزانی بڕیاری دا قەرەبوویان بکاتەوە بە یەکەی نیشتەجێبوون کە 117 شوقە لەخۆ دەگرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19/3/2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو، كە بەهۆی بارانەکەوە، تا ئێستا سێ کەس خنکاون لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروست بوو و ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو.
لای خۆیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکەوە کرد و داوای کرد: "ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، لە زووترین کاتدا بکرێت."
وەڵام بدەوه