Kurdistan Press - پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی ھەلبژاردنەوە گەیشت پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی ھەلبژاردنەوە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی ھەلبژاردنەوە گەیشت

 

لە سەڵاحەدین، سەرۆك  بارزانی پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

دوای بەخێرهاتن، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لەو و تەواوی گەلی كوردستان كرد.

سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵوێزی ئیتاڵیای كرد بۆ پێشكەشكردنی پیرۆزباییەكەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، و رایگەیاند كە نەورۆز بۆ كورد هێمای سەركەوتنە بەسەر تاریكیدا بە داگیرساندنی بلێسەی ئازادی و ئاشتی.

بە گوێرەی هەواڵی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كران، سەبارەت بە راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسیی پارتیش بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن، سەرۆك بارزانی رای گەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی رێگەچارە بووە بۆ فەراهمكردنی سەقامگیری وڵات و چەسپاندنی دیموكراسی بەگوێرەی بڕگەكانی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق.

سەرۆك بارزانی دووپاتی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و سەرجەم مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان كردەوە، چونكە قەوارەكە لە دەستووردا چەسپێنراوە و لە ئەنجامی خەباتی دوورودرێژ و بەردەوام هاتۆتەدی.

باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق تێگەیشتنی تەواوی خۆی بۆ دۆخەكە دەربڕی، دواتریش هەردوولا جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێك لەسەر بنەمای دیموكراسی و سیستەمی فیدڕالیدا كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه