Kurdistan Press - بارانێکی زۆر بەڕێوەیە بارانێکی زۆر بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی زۆر بەڕێوەیە

بەشى پێشبینیى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى، رایگه‌یاند: پێشبینیى بارانبارین بە گوێرەى دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ناوچەکەمان، ئەمڕۆ شەپۆڵى بارانبارین بەردەوام دەبێت و بڕى بارانى پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت :

سنوورى پارێزگاى هەولێر ماوەى دابارین لە نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بارانبارینى بە لێزمەو هەورەبرووسكه‌ دەبێت، بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر (35-45) ملم هەندێ ناوچە شاخاوییەکان بۆ سەرووى 50 ملم. سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەرووى 60 ملم دەبێت .

سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، زۆرترین بارانى پێشبینیکراوى دەبێت لە ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆلە، لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 80 ملم زیاتر دەبێت.

سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین  و ئیدارەى گەرمیان لە دوانیوەڕۆ باران بارینى زیاتر دەبێت لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە نێوان (40-65) ملم، ناوچە شاخاوییەکان بۆ سەرووى 60 ملم،  ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان بڕى بارانى لە نێوان (30-40) ملم دەبێت، ئیدارەى ڕاپەڕین بڕى بارانى پێشبینیکراوى لە نێوان (60-75) ملم دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا