Kurdistan Press - حیزبێک پشتیوانی خۆی بۆ ھەڵویستی پارتی راگەیاند حیزبێک پشتیوانی خۆی بۆ ھەڵویستی پارتی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حیزبێک پشتیوانی خۆی بۆ ھەڵویستی پارتی راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە 18/3/2024، پارتی چاكسازیی توركمان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیەوە زۆر لەوە بەهێزترە کە بە نادەستووری و نایاسایی بیانەوێ سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆ بووەوە و گرینگترین بڕیاری بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گەل و کوردستاندا دا، كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداریی هەڵبژاردنێک نەكات، کە بە نایاسایی و نادەستووری  و لە سایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازیی تورکمان، سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانیی جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەین، کە هەموو کات جەنابی سەرۆک سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کردووە جەختی لە بەشدارییان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردووەتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا