Kurdistan Press - مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی بەغدا کرد مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی بەغدا کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی بەغدا کرد

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  پێشوازی لە شاندێکی بانکی بەغدا و بانکی ئوردنی کرد 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بغداد ( مصرف بغداد) و بانکی ئوردنی کوەیتی ( البنك الأردني الكويتي) کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز ماجید ئەلساعدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز عەبدولکەریم ئەلکەباریتی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوردن و ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد بەشداربوو، گفتوگۆمان لەبارەی دەرفەتەکانی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو پێشخستنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پارەدانی ئەلیکترۆنی . هەروەها باسمان لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی ( هەژماری من) کرد و ئاماژەمان بەوە دا کە لەپەیوەندیداین لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و پارێزگاری بانکی ناوەندی سەبارەت بە چەند دەستپێشخەرییەکی پەیوەندیدار بە پێشخستنی سیستەمی بانکی بە هەماهەنگی و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.

شاندەکە سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئاست و  پێشڤەچوونی پڕۆژەی (هەژماری من) و دیدگامان لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی سیستەمی بانکی نیشاندا . هەردوولا هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی بانکیدا. 

بانکی بەغداد،یەکێکە لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی عێراق و یەکەمین بانکە لە عێراقدا کە لە ساڵی1992 لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنی پێدرا. بانکی ئوردنی کوەیتی ، بانکێکی ئوردنییە و لە چەندین وڵاتی عەڕەبی لقی هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا