Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکات باران بارین دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکات

باران بارین لە ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکات، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/3/2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشدارییەكی بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ‏‎ڕۆژى دووشەممە 18/3/2024، نمەباران لە کاتە جیاجیاکان لە هەندێك ناوچە دەبارێت، زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پلەى گەرما بە نزیکەى 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە، سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە کاتەکانى شەودا.‏‎

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژى سێشەممە 19/3/2024، دواى زیادبوون و بەهێزبوونى کاریگەریی ئەم شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و لێزمە و هەورەتریشقە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.‏‎

بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لەگەڵ کاتى دابارین بە جیاوازىی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت:‏‎

‏‎- سەنتەرى شارى دهک سەرووى 60 ملم

‏‎- ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان (ئاکرێ، شیلادزێ، چەمانکێ، ئامێدى) سەرووى 70 ملم.

‏‎- ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە نێوان 45 - 60 ملم دەبێت.

‏‎- دواى درێژبوونەوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان، بڕى دابارین بۆ رۆژى سێشەممە لە ناوچەکانى تر بەم شێوەیە دەبێت:‎

سنوورى پارێزگاى هەولێر: سەنتەرى شار زیاتر لە 40 ملم دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرووى 60 ملم دەبێت.

‏‎- لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى 60  ملم دەبێت.

‏‎- سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە زۆربەى کات لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بارانبارینى بە لێزمەى دەبێت و بارانى پێشبینیکراوى لە ماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەم شێوەیە دەبێت:

‏‎سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى 45 - 75 ملم دەبێت.

‏‎ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان لە 35 - 45 ملم دەبێت.

‏‎پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى 25 - 35 ملم دەبێت.

‏‎- ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین، بە درێژایی ماوەى دەستپێکى شەپۆلەکە بارانبارین دەبێت و بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان 65 - 85 ملم دەبێت.‏‎

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەگەرى تەزرەبارین و هەورەتریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێ ناوچەدا، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ‏‎کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ڕۆژى چوارشەممە لاواز دەبێت و لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆى هەمان ڕۆژ کۆتاىی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا