Kurdistan Press - لە بارەی کەشناسی ھۆشداری دەدرێت لە بارەی کەشناسی ھۆشداری دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بارەی کەشناسی ھۆشداری دەدرێت

شارەزایەك لە بواری كەشناسی رای دەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان دەچێتە ژێر كاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆی زۆر چڕ كە ڕوو لە ناوچەكان دەكەن، لە 19ـی ئادار لە هەندێك ناوچە بارانی بەخوڕ و لە هەندێك ناوچەی تر باران و هەورەبروسكە تەزرە و باران دەبارێت، ئاستی ئاو زۆر بەرز دەبێتەوە و لافاو لە چەم و ڕووبارەكان دروست دەبێت و حاڵەتی نامۆ دروست دەبێت.

ئەمڕۆ شەمە، سالار حاجی عەلی شارەزای بواری كەشناسی، راگەیاند، هەرێمی كوردستان دەچێتە ژێر كاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆی زۆر چڕ كە ڕوو لە ناوچەكان دەكات، كە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، دواتر هەردوو شەپۆل بەئاراستەی لووتكەی سێ گۆشە یەك دەگرن، ئاستی بارانبارین زۆرتر دەبێت .

زیاتر گوتی لە 17ـی ئادار، سەرەتای شەپۆلەكە دەست پێ دەكات و بەلاوازی دێتە ناوچە سنوورییەكان، دواتر شەپۆلەكە چالاك دەبێت و بۆ شەو، باڵ دەكێشێت بۆ ناو شارەكان.

روونی كردەوە كە لەگەڵ هاتنی شەپۆلەكە، سەرەتا بە هەوری بەرز و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیوەهەور و هەوری پڕ و نمەباران، دواتر بۆ ڕۆژانی 18 و 19 و 20، بەگشتی بارانبارین زۆر چالاك دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی 19ی مانگ دەچێتە ناوەڕاستی چەقی دوو نزمە پاڵەپەستۆكە، ڕێژەی بارین زۆرتر دەبێت و هەورەبروسكە و خێرایی با و باران و تەزرە دەبارێت .

ئاشكرای كرد، لە ناوچە جیاجیاكاندا بە بڕی جیاواز باران دەبارێت و ناوچە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت، لە هەندێك ناوچە بارانی بەخوڕ و لە هەندێك ناوچەی تر باران و هەورەبروسكە تەزرە و باران دەبارێت، ئاستی ئاو زۆر بەرز دەبێتەوە، لافاو لە چەم و ڕووبارەكان دروست دەبێت و حاڵەتی نامۆ دروست دەبێت.

"لە هەر پێنج شارەكەی هەرێمی كوردستان هەورەبروسكە و بارانی بەخوڕ و تەزرە، لەگەڵ زیادكردنی ملیمەكانی باران، ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە و لافاو لە سەرجەم ناوچەكان دروست دەبێت، ئاستەنگی ڕێگەوبان دروست دەبێت، لە ناوچەكانی گەرمیانیش بارانی بەخوڕ و تەزرە دەبارێت.

 ئەم شارەزایە باسی ئەوەشی كرد، كاریگەریی شەپۆلەكە تا 20ی ئادار، ئەگەر هەیە بچێتە 21ی مانگ و  بۆ ڕۆژانی دوایی بەهۆی مانەوەی شێیەكی زۆر، هەوری ناوخۆی دروست دەبێت و باران لە ناوچە جیاجیاكان بەردەوامیی دەبێت.

بە گوتەی سالا، ڕێژەی بارین لەم شەپۆلەدا لە سەرووی 50 بۆ نزیكەی 150 ملیم دەبێت، لە هەندێك ناوچەی تر دەچێتە 200 ملیم بەهۆی حاڵەتی نامۆ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه