Kurdistan Press - شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت. شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت.

 گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: به فەرمانی  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن.

یاسین مەحمود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ڕاگەیاند:  به‌ فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و ئاسانکاری زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت لە ھەڵەبجە وەبەرھێنان ئەنجامبدەن.

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتیشی: یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەری لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجەیە و  لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، ئەمە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەری خۆی دەبێت.

یاسین مەحمود ده‌شڵێت: ئەنجامدانی پڕۆژە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، وا دەکات وەبەرھێنەرانی ئێمە لە بری ئەوەی بچنە ناوچەکانی دیکەی عێراق وەبەرھێنان بکەن دەچنە پارێزگای ھەڵەبجە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه