Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان

 

شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و گەرمیان : بەم شێوەی خوارەوە 

سەرەتا ئەمشەو لەهەندێ شوێنی شاخاوی بەتایبەتی هەولێرو ئیدارەی ڕاپەرین و بادینان ئەگەری ڕێژنە بارانی کەمی کاتی کراوایە ،

پێشبینی دەکەین لەسبەی هەینەوە و هەفتەی تری داهاتوو بەگشتی ناوچەکەو هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سورەوە هەروەها تۆپەڵە هەوای شێداری مەداری کەمەرەیی کارتێکەر دەبێت لەسەر شەپۆلەکە ،

لەسبەی هەینیەوە شەپۆلێکی باران بارین داخڵی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەبێ ئەمەیان قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە دەبێت سەرەتا هەندێ ناوچە دەگرێتەوە کاتەکانی لانیوەڕۆ دواتر دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانو بەولاوە شەو بەرفراوان دەبێ و هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز لەزۆربەی ناوچە بارانی پێویست بۆ بۆ باش دەبارێت لەم قۆناغەیان تاکاتە جیاوازەکانی شەممە ناو بەناو بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت ، بۆ یەکشەممەش ئەگەری ڕێژنەی لابەلا هەیە بۆ هەندێ ناوچە ،لەم قۆناغەیان پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 ° تا 4° دادەبەزن وە خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات ،

قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە پێشبینی دەکەین لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووە بەدواوە بۆ تەواوی هەفتەکە قۆناغی دووەم بگات و کەتەواو بەهێزەوبۆ هەموو ناوچەکان بارانی زۆری بەخوڕی لێچاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ ڕودانی هەورە بروسکەی زۆرو دروست بوونی هەوری سۆپەڕ سێڵ و تۆڕنادۆ لەناوچە جیاوازەکان وە پلەکانی گەرما لەقۆناغی تردا مەودای ناوەڕاست بۆ کۆتایی هەفتەکە بەڕێژەی 6 ° تا 7 ° تر دادەبەزێ لەگەڵ بارینی بەفر بۆ ناوچە شاخاویە زۆر بەرز و سنوریەکان تایبەت ئەو شاخاویانەی بەرزیان بەگشتی لە 1800 مەترو بۆ سەرەوەیه لەئاست ڕووی دەریاوەیە وە لەگەڵ بارینی تەرزە بۆ ناوچەی جیاوازو بارینی تەرزەی قەبارە گەورە لەهەندێ شوێن وە لەکاتی تاوە بارانەکاندا خێرایی با زیاد دەکاتو هەورە بروسکەی بەهێز ڕوودەدات بارانی بەخوڕ دەڕەخسێ بەوهۆیەوە هۆشداری جدی دەدەین کە لە چەم و دۆڵ و نزمایه کان ئەگەری لافاو ی زۆر دەبێت سەرجەم ئەو ناوچانەی پێشتر لافاویان تێدا ڕوویداوە مەترسیان لەسەره 

بۆیە پێویستە هاوڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار هەموو ئامادەکاریەکی جدی بکەن بۆ ئەوەی هەموو لایەک دور بن لەزیان

پێشبینیمان بۆ بڕی باران بۆ هەموو ناوچەکانی گەرمیانو هەرێم سەروی 60 ملم تا نزیکەی 300 ملم دەبێت ئه گەر هەیە لەهەندێ شوێن بگاتە 300 ملم یان یان زیاتریش بەتەواوکاری هەردوو قۆناغەکە زۆترین کاریگەری شەپۆلەکە بەهەردوو قۆناغ بەگشتی بەپلەیەکەم لەسەر ناوچەی شاخاوی و بەپلەی دووەم ناوچەی نیمچە شاخاوی و بەپلەی سێیه م دەشتایەکانی ناوچە گەرمە سێریەکان دەبێ ، لەسبەی هەینەوە تا درەنگانی هەینی هەفتەی تری داهاتوو لەهەموو ناوچەکانو گەرمیان  بەربوومی کشتوکاڵیش تەواو تێر ئاو دەبن زۆر به زیادەوە ئەو بارانە زۆره کەچاوەڕێ دەکرێت ببارێت بەتەواوکاری هەردوو قۆناغەکە  ان شاءالله قەره بووی ئەو ماوەی پێشتر دەکاتەوە کەباران تێدا کەم بۆوە  ...

واللە اعلم

#شاڵاوهیدایەت

14 - 3 - 2024 ز

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه