لە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشکرا دەكات و و دەڵێت: "ئێستا بە تێکڕا هەشت کاتژمێر کارەبا دەدرێت."
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتێکڕا هەشت کاتژمێرە بۆ ناوچە گەرمەكان زیاترە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان هەندێک جار كاتژمێرێک كارەبا کەمتر دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات.
ئاشكراشی كرد: "بەرهەمی كارەبامان لەنێوان سێ هەزار و 700 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا زیاترە و پێویستی بە بەرهەمی زیاترە.
، گوتیشی: "لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا جەختی کردەوە : "لە مانكی داهاتوودا 250 مێگاوات كارەبا، لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت.
وەڵام بدەوه