Kurdistan Press - پارتی داوایەک ئاراستەی لایەنگرانی دەکات پارتی داوایەک ئاراستەی لایەنگرانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی داوایەک ئاراستەی لایەنگرانی دەکات

به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیریی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت كە ئامارەكانی تۆماركردن و وەرگرتنی كارتی دەنگدان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك باشن و داواش لە لاینگر و ئەندامانی حزبەكە دەكات كە ئەوانەی بایۆمەتریان نەكردووە، سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بكەن.

نیازی حه‌مه‌ عه‌زیز وتی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رای گەیاند تا شەش رۆژی دیکە تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژی رابردوو وه‌ك به‌شی هه‌ڵبژاردن جگه‌ له‌ هۆبه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن به‌ لقه‌كانه‌وه‌، نوێنه‌ری به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ رێكخستنی پارێزگاكان ئامار و راپۆرتیان پێداوین سەبارەت بە پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارت، چونكە هەر دەنگدەرێك خۆی تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر كارتەكە وەرنەگرێتەوە سوودی نییە،لەنێو رێكخستنەكانمان له‌ هه‌ردوو بواره‌كه‌ هاندانی باشمان كردووە.

راشی گه‌یاند: "رۆژانه‌ داتای وه‌رگرتنی كارت و تۆماركردنمان بۆ دێت به‌پێی ئاماره‌كان ریژه‌ی وه‌رگرتن و تۆماركردن له‌ هه‌ولێر و دهۆك زۆر باشه‌ و ئیستاش داواكارین له‌ كادیر و ئه‌ندامانمان ئەوانەی كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە سەردانی بنكەكان بكەن و كارتەكانیان وەربگرنەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا