Kurdistan Press - ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات ‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سوڵتان موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.

‎لە دیدارەکەدا کە بەڕێز حوسێن بن عەلی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سڵاو و پرسە سەرەخۆشیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک بارزانی.

‎بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه