Kurdistan Press - ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پێشوازی لە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ هەینی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا پێشوازیی لە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان كرد بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری میدیایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ دەرچوێندرابوو.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە داوە كە پێیان وابوو ڕێنماییەكە دەبووە مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئۆنلاین کە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕاگەیاندن، بەڵام ئەم بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێنماییەکە دەرخەری بەدەمەوەھاتنی حکوومەتی ھەرێمە بۆ ئەو نیگەرانییانەی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەوڵە ناوخۆییەکانەوە بەرز کرانەوە بە مەبەستی باشکردنی دۆخی ئازادی ڕاگەیاندن.

لە كۆتایی بەیاننامەكەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکادا هاتووە كە پابەندن بەکارکردن لەگەڵ ھاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتییەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە باشکردن و بڕەودان بە ئازادی ڕاگەیاندن و میدیای بەرپرسیار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه