Kurdistan Press - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان:دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێویستیی "سنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان" دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە "ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت". 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی ئاسمانیی (ئەلعەرەبییە) و (الحدث)ی ئیماراتی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: هەرێمی کوردستان “ترسی لەوە هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت.” و ئاماژەی بەوە دا کە “ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان لە قۆناغی داعش سەختترن و هێڵی پێشەوەی بەرە نادیارە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان (هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع ئەلسوودانی)ی بەرز نرخاند و داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد کە “لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت.”

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان “لە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنیا” بڕیار لەسەر بوون و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و گوتی: “هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “بانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین.” و ڕوونی کردەوە، کە تاران “هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا.” و دووپاتیشی کردەوە کە “هەرێم سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران.” و “ناکرێ مووشەکبارانی ئێران کە بووە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی.”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا