ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 06ـی 2022 لیستی ناوی قۆناخی حەوتەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسییانەی کە مووچەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت، ڕاگەیەنرا.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (841) لە رێکەوتی 21ـی 06ـی 2022 تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی (141) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ مووچەی دیکەیان نییە وەک قۆناخی حەوتەم.
ڕاشیگەیاند: بەپێی یاسای چاکسازی، وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.
وەزارەتەکە ئاگاداری ئەو کەسانەش دەکاتەوە کە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:-
1- ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شایەت هەیە بەڵێننامەی شایەتەکان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیشی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2- ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى تريان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە مینحەى زيندانى سياسى وەرناگرن، بەڵكو مووچەکەی دیکەیان هەڵدەبژێرن.
وەڵام بدەوه