Kurdistan Press - ھۆشدارییەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشدارییەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشدارییەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان

كەمێك پێش ئێستە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بارانی پێشبینیكراوی سبەی پێنجشەم، هۆشدارییەكی بڵاو كردەوە و هاوكات لە كۆمێنتی بڵاوكراوەكەشیدا، رای گەیاند : لە ئەگەری بڕیاردانی پشوو، هاووڵاتییانی ئازیزی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە.

دەقی هۆشدارییەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێم: 

سبەی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت؛ بەم هۆیەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە:

1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.

2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.

4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا