ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی ڕێگری و فڕوفێڵ و دزی کردن گیران.
ئاسایش ئاماژەی داوە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچون ،بەفەرمانی بەڕێزدادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەپێی ماددەی (٤٥٢) لەیاسای سزادانی عێراقی پێنج تۆمەتبار بەناوەکانی (م ،أ ،ط)و(أ ، ح ، ن)و(ع ، ن ، ص)و(أ ، ع ، م)و(ه، ع ، ع) بەتۆمەتی ڕێگری و فڕوفێڵ و دزی کردن، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران ،
ئاسایشی هەولێر روونی كردووەتەوە، ئەم تۆمەتبارانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی فرۆشتنی چەند جۆرە کاڵایەکیان کردوە بەڕێگای ڕاستەوخۆ(ئۆنڵاین)، دوای ئەوەی لەگەڵ کڕیارەکە ڕێکەوتون ،ناونیشانی شوێنێکیان داوەتە کڕیارەکە ،کە ئەو شوێنە چۆڵەوانییەو دورە لە کامێراکانی چاودێری، لەکاتی گەشتنی کڕیارەکە بۆ شوێنەکە لەلایەن ئەم تۆمەتبارانەوە ڕێگریان لێکراوە و هێرش کراوەتە سەریان و ئازار دراون و پارەو مۆبایلەکانیان لێ سەنراوە و دواتر هەڵاتون.
وەڵام بدەوه