هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیایەكی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی قەڵاكەی كوێخا دێرین عوزێری ڕای گەیاند:
ئەوەندەی من بزانم ڕووخاندنی ئەو موڵك و ماڵەی ئەو كەسە پەیوەندیی بە دادگای سلێمانی و شارەوانییە نییە. راستە دادگا فەرمانی گرتنی بۆ دێرین عوزێری دەركردووە، بەڵام كەسێك سەرانەی لە خەڵك سەندووە، چ پەیوەندیی بە ڕووخاندنی ماڵەكەیەوە هەیە؟
ئێمە لە پارێزگای سلێمانی بەم شێواز و میكانیزمە ڕووبەڕووی زێدەڕۆیی نابینەوە، چونكە راشكاو بم، هەزاران موڵك و ماڵ هەن لە سنووری سلێمانی كە بە زێدەڕۆیی دروست كراون، ناكرێ ئێمە بەربینە تەنیا یەك موڵك و بیڕووخێنین. بۆیە دەڵێم ئەمە بابەتێكی حزبییە و پەیوەندیی بە حكوومەت و دادگا و شتەوە نییە.
وەڵام بدەوه