بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم وانەبێژانی یەدەگی سنووری پەروەردەکە بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ شەممە 10/2/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری سەرجەم ئەم وانەبێژانە دەکەینەوە کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە داخڵکراوە داخراو نەبێت."
هەروەها لە ئاگادارییەکەدا، پەروەردەی رانیە روونی کردووەتەوە کە ئەگەر ئەو وانەبێژە یەدەگانە وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدەنەوە ئەوا خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ڕیزبەندی لە کاتی دانانی وانەبێژ.
وەڵام بدەوه