لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی پارەی حاجییانی ئەمساڵ دەكرێت و بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت: "پارەكە بە دینار وەردەگیرێت، بەڵام بەهای 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بۆ پارەی حاجییان ئەژمار كراوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: لە سبەی یەکشەممەوە، لە نووسینگەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، دەست دەکرێت بە وەرگرتنی پارەی ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەش دا، دوای گفتوگۆ و دانوستاندنێكی زۆر لەگەڵ عێراق، تواندراوە بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان وەربگیرێت، گوتیشی: "لەسەر بنەمای ئەوەی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار ئەژمار كراوە، پارەكە وەردەگیرێت، كە بۆ گەشتی فڕۆكە شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە و گەشتی وشكانییش پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە، ئەوەی ئێستا كراوە لە قازانجی هاووڵاتییانە، لەكاتێكدا ئێستا 100 دۆلار لە بازاڕ لەسەرووی 152 هەزار دینارە."
دووپاتیشی كردەوە، ئەو پارەییەی ئەوان وەری دەگرن، بە دینارە دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل روونیشی كردەوە، ئەو بڕە پارەیەی دیاری كراوە دەبێت تاوەكوو 18ی مانگ بدرێت، گوتیشی: "پرۆسەکە تاوەكوو 18ی2ی 2024 بەردەوام دەبێت و تاكوو ئەو کاتە هەر کەسێک پارەکە نەدات، مافی حەجکردنی نامێنێت."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌به‌جه، هه‌روه‌ها ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سۆران، راپەڕین، زاخۆ و گه‌رمیان، ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان ده‌كرێت.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانەش ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووە و پاسپۆرتیان نییه، یاخود ماوه‌یان به‌سه‌ر چوو، ئەوە به‌زووترین كات له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی حه‌جكردنیان نامێنێت.
وەڵام بدەوه