ئهمڕۆ شهممه 10ی 2ی 2024، ههڤاڵ سدیق كهڵۆزی، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، ئهمڕۆ شەپۆلێکی بارانباین سەرجەم ناوچەکانی باشوور و ناوڕاستی عێراقی گرتۆتەوە و پێشبینیی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە ئەمڕۆ بگاته ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک و سلێمانی و هەڵەبجە.
ڕاشیگهیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتهیهدا شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین و هەورەبروسکەی توند و بەهێز سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی دەگرێتەوە و پشت بەخودا مەترسیی وشکەساڵی لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی باشووری کەرکووک، داقووق، خورماتوو، ڕەشاد و حەویجە و هەندێ ناوچەی دەشتی قەراج و کەندیناوە و ناوچەکانی باشووری گەرمیان ناهێڵێت، چونکە ئەو ناوچانە ئەمسال تائێستا بارانبارینی وەک پێویست نەبووه و ئهو شەپۆلە بۆ ئەو ناوچانە زۆر دڵخۆشکەردەبێت بەتایبەت چونکە شەپۆلێکی درێژخایەنە بۆ ماوەی نزیکەی یەک هەفتە بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەکرێت بارانی زۆر بباریت.
وەڵام بدەوه