سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى له سه‌رۆكی ئازەربایجان دەکات
ئه‌مڕۆ شەممە 2/10 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ سه‌رۆك كۆمارى ئازه‌ربايجان نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
لە نامەکەدا سه‌رۆکی حکومەت ، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک عەلیێڤ دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆمار و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ دەخوازێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هه‌رێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
وەڵام بدەوه