ئەمڕۆ هەینی 9/2/2024، بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی 48 كاتژمێری داهاتووی كەشوهەوای بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەی گەرما لە پلەی گەرمای دوێنێ نزیك دەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی شەممە 10/2/2024، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری هەبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا هەیە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، پلەی گەرماش بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، یەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه