Kurdistan Press - شەپۆلێکی زۆر بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی زۆر بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی زۆر بەھێزی باران بارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ و هەورە بروسکەی توند و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمشەو چوارشەممە 7/2/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی سەنتەری کەشناسی ئەورووپی ECMWF و سەنتەری کەشناسی ئەمریکی GFS پپێشبینی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی لە رۆژی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 14/2/2024، لە ئەنجامی یەکگرتن و بەیەکگەیشتنی دوو نزمە پەستان کە یەکەمیان سەرچاوەکەی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاسته، دووەمیان لە ئەنجامی هاتنی شێ (مەداری) کە سەرچاوەکەی دەریای سوور و دەریای عەرەبە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ و هەوره بروسکە و تەرزە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشوورو ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "ئاماژەکانی کەشوهەوا ئەوە نیشان دەدات کە ئەگەر شەپۆلەکە گۆڕانکاریی بەسەردا نەیەت و بەم شێوەیە بە بەهێزی بمێنێتەوە، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆر بارانبارینی بەخوڕ مەترسی دروستبوونی لافاو لە شوێنە نزمەکان چەم و دۆڵەکان هەیە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "جیاوازی ئەم شەپۆلی بارانبارینە لەگەڵ شەپۆلەکانی ڕابردوو ئەوەیە ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و بەفری کەمتر لەگەڵدایە، ل ەناوچه شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا