بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی شوباتی 2024، كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، ژمارەیەك وێنەی بڵاو كردەوە و لە پاڵیشیدا ئاماژەی بەوە دا كە ستافی كونسوڵخانەكە سەردانی ئۆفیسی تەلەفیزیۆنی (ئەلحوڕە)یان کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ پەیامنێرانی ئەلحوڕە و دەنگی ئەمریکا (VOA).
هەروەك ڕوونیشیان كردەوە كە کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بووە بۆ لە نزیکەوە یەکترناسین و گفتوگۆکردن دەربارەی ئاڵنگارییەکانی بەردەمیان و ڕێگەكانی هەماهەنگیکردن لە داهاتوودا.
هەروەك نووسیویویانە: ”ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات كە تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن بە ئازادانە کاری خۆیان بکەن، بەبێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و جیکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی.“
وەڵام بدەوه