شارەزایەكی كەشوهەوا رای گەیاند كە دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان گەرمترین زستانی بەڕێ کرد، ئێستا تەرزە و بارانی بەخووڕ لەگەڵ ھاتنی سیستەمی پەستانی نزمی ئەتڵەسی لە ١٥ی ئەم مانگەوە بەڕێوەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاراس جەبار ئەحمەد شارەزای كەشوهەوا لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە گەرمبوونی ئاوی باکووری زەریای ئەتڵەسی زیانی زۆری لە هەرێمی كوردستان داوە و ئەمساڵ ھەتا گەرمتر بێت، زستانی سارد دوور دەکەوێتەوە و گەرمای ھاوینان بەتینتر دەبێ، زۆریشی نەماوە رەوتی ساردی بگەڕێتەوە.
وەڵام بدەوه