رێكخراوی "ھەنگاو" بۆ مافەكانی مرۆڤ رۆژی سێشەممە رایگەیاند، بەلای كەمەوە 16 كۆڵبەر و كاسبكار بە تەقەی ھێزە ئه‌منییه‌كان لەسەر سنووری ئێران لەگەڵ ھەرێمی كوردستان كوژران و بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوەكە، لە میانی مانگی شوباتدا، 7 كۆڵبەر و كاسبكار كوژراون و 9 كەسی دیكەش برینداربوونە و ئاماژەیكردووە، 10 لەو كوژراو و بریندرانە خەڵكی پارێزگای "سنە"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: 56%ی حاڵەتەكان پێكانیان بە گوللـەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییه‌كانی ئێران بوونە.
وەڵام بدەوه