Kurdistan Press - پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشکرا دەكات و هەواڵێكی خۆشیش رادەگەیەنێت و دەڵێت: "250 مێگاوات بەرهەمی كارەبا زیاد دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات.

ئاشكراشی كرد: بەرهەمی كارەبامان باشە، لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام كێشە ئەوەیە، خواست زۆرە و دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە، گوتیشی: وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا هەواڵێكی خۆشی راگەیاند و گوتی: "لە مانكی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا، لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت.

ئومێد ئەحمەد جەختی کردەوە، لە هەر وێستگەیەک توانای زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا هەبێت، ئەوا دەیخەنەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه