ەرپرسێكی پڕۆژەی (هەژماری من) ئاشکرای کرد، ڕۆژانە هەزار تاوەکوو دوو هەزار کارتی بانکی دەدرێتەوە فەرمانبەران، دەشڵێت: "تاوەکوو مانگی چوار 200 هەزار کارت دەدرێتەوە فەرمانبەران و مووچەش بە کارتەکە دەدرێت.
مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: ئێستا لە 10 شوێنی جیاوازی هەولێر کارتی (هەژماری من) دابەش دەکرێت و بڕیارە شوێنەکان زیاتر بکرێن، بەتایبەت لەدەرەوەی شار، ئێستا فەرمانبەرانی ناو سەنتەری شار کارتەکانیان پێ دەدرێتەوە و دواتر بۆ دەرەوەی شاریش دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا: "ڕۆژانە ژمارەی دابەشکردنی کارتەکان زیاد دەکات و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار کارتمان دابەش کردووە.
مەڕوان ئازۆز، ڕوونی کردەوە، ڕۆژانە لەنێوان هەزار بۆ دوو هەزار کارت دابەش دەکرێت، گوتیشی: "ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کارتیان ئامادەیە، لە ڕێگەی نامە لە وادەی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.
کاتی سەردانی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی، پێویستە فەرمانبەر ئەم بەڵگەنامانە هەبێت: کارتی نیشتمانی، یاخود ناسنامەی باری شارستانی، مۆبایل و ژمارەی مۆبایل، دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكەی خۆی ئامادە بێت.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) ئاشکراشی کرد: "تاوەکوو مانگی چواری ئەمساڵ ئەو 200 هەزار فەرمانبەرەی لە هەژمار تۆمار کراون، کارتەکانیان پێ دەدرێتەوە و مووچەش بە کارتەکە دەبێت."
جەختیشی کردەوە، بەپێی ئەو پلانەی داندراوە، پڕۆژەکە له سلێمانی و دهۆک و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دەستی پێدەکرێت.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من)، گوتیشی: "فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، بە فەرمانبەری ئاسایی و خانەنشینان و هێزە ئەمنی و سەربازییەكانەوە، بە شێوەیەكی گونجاو لە ڕێگەی ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) دەتوانن سوود وەربگرن، ئێمە بەنیازین لەگەڵ بانكەكان، بە دەیان و سەدان و بگرە هەزاران بنكەی ڕاكێشانی پارە لە تەواوی هەرێمی كوردستان دابنێین و فەرمانبەران لەو شوێنانە دەتوانن پارەی خۆیان ڕابكێشن و پێویست بە نۆرەگرتن ناكات
وەڵام بدەوه