وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی کەشوهەوا بڵاودەکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە (4ی شوباتی 2024) ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەورو باراناوى دەبێت، سەرەتا شەپۆلەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێدەکات، پاشان شەپۆلەکە دەگاتە هەولێر و دواتر بۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک دەگرێتەوە.
هەروەها لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفردەباربێت، بەڵام لە شەودا کاریگەریی دابارین کەم دەبێتەوە
هەر بەگوێرەی پشبینییەکان کاریگەرىی شەپۆلەکە بۆ سبەی دووشەممەش بەردەوام دەبێت و ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت لەگەڵ باران بارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ، بەڵام لە دواى نیوەڕۆی سبەی کاریگەرییەکان دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شارۆچکە و شارەدێکان لە ناوچە شاخاوییەکاندا.


وەڵام بدەوه