ھۆشدارییەک لە ئاسایشی ھەولێرەوە، داوا لە ھاونیشتیمانییان دەکات ئاگاداری ئەم کارە بن.
دەقی رێنوێنییەکەی ئاسایشی هەولێر بۆ هاونیشتمانییان
ئاگاداری پەیوەندییەکانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو رەگەزی پیاو و ئافرەت كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی رادەکێشن و کامێرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم رێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن.
كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیەیە:
سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان ئینستاگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە رەوانی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان، داوای پارەی لێ دەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە رێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت.
بۆیە داوا دەکەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە.
وەڵام بدەوه