Kurdistan Press - دابەشکردنی مووچە دەسپێکرد دابەشکردنی مووچە دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشکردنی مووچە دەسپێکرد

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان سه‌رباری پشووی فه‌رمی دەستیپێکرد، بانكه‌كانیش به‌ رووی مووچه‌خۆرانه‌وه‌ كراوه‌ن.

پرۆسەکە لە کاتژمێر هەشتی ئه‌مڕۆ بەیانیی(هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024)ـەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە لە حەوت رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرێت.

کاروان جەلال بەڕێوەبەری بانکی زاگرۆس لە هەولێر راگه‌یاند، دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و تا یەک مووچەخۆر مابێت، دەرگای بانک داناخەن و بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی مووچە.

دوێنێ پێنجشەممە، 01-02-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووریی  لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی خشتەکە، لە هەفتەیەکدا مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

هاوکات پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی راگەیاندبوو، لە ماوەی هەفتەیەکدا هەموو فەرمانگە و وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ هەینی، 02-02-2024، بە وەزارەتی تەندروستی، دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، لیواكان، یه‌كه‌ی 70 و 80 و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک (کانوونی دووەم) دەستیپێكرد، دابەشکردنی مووچەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، 08-02-2024، بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه