ئەمرۆ پێنجشەممە 1/2/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "شەپۆلیکی دیکەی بەفر و تاوەباران و سەرمای توند و هەورەبرووسکە و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە بەشێوەی پچڕپچڕ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئاماژشی بەوە داوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پەستانی دەریای سوور، بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق پێشبینیی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای نوێژی عیشا بەدواوە پێنجشەممە لەسەر هەینی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆژی هەینی ئاسمان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ تا درەنگانی شەوی شەممە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت."
وەڵام بدەوه