دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی چەند ساڵێكی ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(70، 80)ی پێشمەرگە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی دوو ساڵی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی كردەوە: "ئەمڕۆ 1ی شوباتی 2024 دوای رێکارە یاساییەکان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی 2022 و نەوڕۆزی 2023ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2020 و 2021، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی 2021 ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(70 و 80) ی پێشمەرگە و پاشکۆیی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی 2021٫2020 و نەورۆزی 2022ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردوە و هەموو هەولێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت."
سەرۆکی ئەرکان دلًنیایی دا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت.
وەڵام بدەوه