Kurdistan Press - وەزیری دارایی بۆ بەرپرسی وڵاتێک لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە وەزیری دارایی بۆ بەرپرسی وڵاتێک لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی بۆ بەرپرسی وڵاتێک لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە

ئەمڕۆ  سێ شەمم ٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٤  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد دکتۆر یان برێم کونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا لەهەرێمی کوردستان. 

لە دیدارێکدا جەخت لەگرنگی و بایەخی ئەو پشتیوانییە کرایەوە کە لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا گەل و حکوومەتی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان هەیبووە

لەبەشێکی تری  دیدارەکەدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر دواین هەنگاوەکانی گفتوگۆی نێوان شاندی دانوستانکاری هەرێم و حکوومەتی عێراق خستەڕوو، ڕایگەیاند لەسەر ناوەرۆکی هەمواری یاسای بودجە ڕێکكەوتون بە جۆرێک پرسی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت و لەهەموو کێشەو پابەندیەک جیابکرێتەوە

 دەربارەی دۆسیەی نەوتیش، وەزیری دارایی بە شاندی فەڕەنسی راگەیاند،  لێکتێگەیشتنی باش بۆ چارەسەری پرسەکە هەیەو هیوادارن بەزووترین کات لەپەرلەمانی عێراق چارەسەر بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه