Kurdistan Press - شاخەوان عەبدوڵڵا : پێکھێنانی حکوومەتی نوێ بە بێ پێکھاتەیەکی سەرەکی، بەربەست دەخاتە بەردەم پێکھێنانی حکوومەت شاخەوان عەبدوڵڵا : پێکھێنانی حکوومەتی نوێ بە بێ پێکھاتەیەکی سەرەکی، بەربەست دەخاتە بەردەم پێکھێنانی حکوومەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاخەوان عەبدوڵڵا : پێکھێنانی حکوومەتی نوێ بە بێ پێکھاتەیەکی سەرەکی، بەربەست دەخاتە بەردەم پێکھێنانی حکوومەت

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، رەوشی عێراق دوای کشانەوەی کوتلەی سەدر ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا پێکھاتەیەکی زۆر سەرەکی لە پەرلەمان و حکوومەتدا بەشدار نییە، ئەمەش کێشەیەکی گەورە دروست دەکات، هەروەها لە کاتی دروستکردنی حکوومەتی نوێشدا دەبێتە بەربەست لە بەردەم لایەنی شیعی، چونکە دیار نییە حکوومەت بە بێ سەدر ھەتا چەند سەقامگیر و سەرکەوتوو دەبێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونیشی کردەوە، ھەوڵ ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بەڵام ئەوە زیاتر دەکەوێتە سەر لایەنی چوارچێوەی شیعی بۆ پێکھێنانی حکوومەت، دەبێت چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھاتەکانی عێراق رازی بکەن بەشداری لە حکوومەتدا بکەن و حکوومەتێک دروست بکرێت شەرعیەتی یاسایی و دەستووریی ھەبێت.

عەبدوڵڵا ئاماژەشی دا، پێویستە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەنێو خۆیاندا بگەنە رێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، دوای دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانیش، لەگەڵ لایەنەکاندا بگەنە رێککەوتن لەبارەی پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه