لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و نەخۆشی کۆلێرا دەپرسێتەوە و وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی ڕەوشینەخۆشان و گرتنەبەری ڕێکاری توندی ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا و تەواوی ئامادەیی و پاڵپشتی خۆیان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەک لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
هەر ئێستا بەنوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدوداچوونی ڕێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و گەیاندنی بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.
بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە وسەردان لەشاریسلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19 حوزەیران 2022
وەڵام بدەوه