زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی هه‌ولێر-یان به پێویست زانیوه و پێشیانوایه تۆڵه‌ی سه‌ربازیی و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس له‌ژێر بارودۆخی به‌په‌له‌ی وه‌ك 15ی شوبات-دا، نایاسایی نییه.
تیم كین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له سه‌ر ویلایه‌تی ڤێرجینیا له چاوپێكه‌وتنێكی سی ئێن ئێن له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی رابردوو 27ی شوبات، وتی: "ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر تۆڵه‌ی هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك كه بكرێته سه‌ری له عیراق و به‌تایبه‌تی كوردستان". گوتیشی: "گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌قی خۆی ده‌زانێت رێگه به به‌هانه‌كانی ئیداره‌ی بایدن بدات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه كوشنده‌یه‌ی كه كردییه سه‌ر بریكاره‌كانی ئیران له سووریا".
پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئیداره‌ی بایدن ده‌توانتێت هه‌موو به‌هانه‌یه‌كی یاسایی به‌كاربهێنێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، بۆچی هێرشه‌كه له رۆژی 15ی شوباتدا، ئه‌و وتی: "پێویست بوو! تۆڵه‌ی هێرشێكه كه رۆژی 15ی شوبات (فێبرایه‌ری 2021) كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری عێراق". گوتیشی: "هێرشی سه‌ربازی به‌بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس ناده‌ستووری نییه و له ژێر رۆشنایی بارودۆخێكی ده‌رهاویشته‌دا، به‌جێیه. پێویسته له‌سه‌ر كۆنگرێس به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌واو به‌دواداچوونی هه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوبرد".
جه‌نه‌رال لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش گوتی: "به‌ئامانجگرتنی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له خۆرهه‌ڵاتی سووریا په‌رچه‌كرداری ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه‌یه كه كرایه سه‌ر هاوپه‌یمانان و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق".
جۆن كیربی سكرتێری رۆژامه‌وانی پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی 25ی شوباتی به په‌رچه‌كرداری سه‌ربازی گونجاویی وه‌سفكرد. كێربی گوتیشی: "هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كردۆته ئامانج كه ده‌كه‌وێته خاڵی سنووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا. كه ئه‌و خاڵانه‌ن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه‌وه به‌كاردێت له‌نێویاندا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و سه‌ید شوهه‌دا".
رۆژی 15ی شوبات (فێبرایه‌ری) 2021 بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی كه‌وته‌به‌ر هێرشی مووشه‌كی و بووه هۆی كوژرانی به‌ڵێنده‌رێك و برینداربوونی 7 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له گه‌شتێكیدا له كالیفۆرنیاوه بۆ واشنتۆن به رۆژنامه‌نووسانی وت: "ئه‌وان دڵنیابوونه‌ته‌وه كه هێرشه‌ی 15ی شوبات له‌لایه‌ن گرووپێكی شیعه‌وه كراوه و بۆردومانه‌كه‌ی رۆژی 25ی شوبات-یش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه بووه".
هه‌روه‌ها رۆژی 26ی شوبات له گه‌شتێكیشیدا بۆ ته‌كساس، سه‌رۆك بایدن له میانی پرسیارێكی ئێن پی ئار، كاتێك لێی پرسی "چ په‌یامێكتان نارد بۆ ئێران له رێگه‌ی ئه‌م هێرشه‌وه؟" له وه‌ڵامدا وتی: "تۆ ناتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌دا په‌رچه‌كردارت نه‌بێت".
هه‌روه‌ها جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، رۆژی 26ی شوبات له نێو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "سه‌رۆك په‌یامێكی نارد، كه شتێكی زیاده‌ی تێدا نه‌بوو جگه له‌وه‌ی وه‌ك پارێزگاری له ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. كاتێك هه‌ڕه‌شه هه‌بێت، له‌وكاته‌دا ئه‌و رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر و به‌و شێوازه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت". گوتیشی: "گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنه رێگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕكراوه (به به‌رامبه‌ره) و ئامانج له‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا و عێراق".
ساكی جه‌ختیكرده‌وه كه پێنتاگۆن راوبۆچوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگرێسی وه‌رگرتووه پێش رێوشوێنی هێرشه‌كه، گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌فته‌یه‌ك دوای هێرشه‌كه‌ی 15ی شوبات-ی سه‌ر هه‌ولێر گفتوگۆی نهێنی كراوه". هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا له رۆژی 25ی شوبات به گونجاو ده‌زانن، به‌ڵام به‌شێكیش گومانیان له شه‌رعیه‌تی كاره‌كه هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه گفتوگۆیه‌كی چڕ هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و كۆنگرێس له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی سه‌ربازی.
ئه‌وانه‌ی كه به‌هانه بۆ هێرشه‌كه دێننه‌وه، پێیانوایه كه له‌ژێر رۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت وه‌ك په‌رچه‌كردارێك هه‌ڵسوكه‌وت بكات به‌پێی مادده‌ی 50-1 ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به پێی رێككه‌وتنه‌كه هێزی سه‌ربازی پێویست بووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه 10 رۆژ پێشتر كرایه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌ولێر.
وەڵام بدەوه