Kurdistan Press - بارزانی ئامانجی زامنکردن مافەکانی کوردە وەکو نەتەوە لەھەر چوار پارچەی کوردستان بارزانی ئامانجی زامنکردن مافەکانی کوردە وەکو نەتەوە لەھەر چوار پارچەی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی ئامانجی زامنکردن مافەکانی کوردە وەکو نەتەوە لەھەر چوار پارچەی کوردستان

ئاڵتان تان سیاسەتمەداری باکور : سەرۆک بارزانی کارێزمایەکی گرنگە بۆ ھەموو کوردان،  سیاسەتێکی ڕاشکاوانە و نەگۆر ھەیە کە ئامانجی زامنکردنی مافەکانی ھەموو  کوردەکانە لە ھەر چوار پارچەکانی کوردستان. 

ئاڵتان تان، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە باکووری کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا باس لە ڕۆڵ و کایگەری سەرۆک بارزانی دەکات ودەڵێت:"سەرۆک بارزانی بۆ هەموو کوردان کاریزمایەکی گرنگە".
ئەو سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان دەشڵێت:"  کاتێک سەرۆک بارزانی سەردانی ئامەدی کرد، بۆ پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ هەمووو سیاسەتمەدارانی کورد کۆبووەوە و بە ڕاوشکانە سیاسەتی خۆی باس کرد و گوتی لە هەولێر چەندین جار ڕێککەوتن بۆ رۆژئاوای کوردستان كرا، بەڵام پەکەکە هەموویانی هەڵیانوەشاندەوە، بەڵام جێگای داخە ئەوان بە گوتەی سەرۆک بارزانیان نەکرد و ئێستاش دەیانەوێ هەرێمی کوردستان ڕابکێشنە نێو شەڕی خۆیان، مومكین نییە سەرۆک بارزانی بچێتە نێو شەڕێکی وا، چونکە ئەگەر هەرێمی کوردستان بچێتە نێو شەڕێکی ئەوها.
ئاڵتان تا دەشڵێت:" مەرجەو دەبێت هەموو کورد هەولێر بپارێزێت چونکە لەدەستی ئێمەدا یەک ستاتۆ هەیە، ئەویش هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نەمانتوانی ئەو ستاتۆیە بپارێزین و خراپمان کرد، بۆ نموونە، ئەو کاتەی یەکێتی و چەپەکانی کوردستان لە کەرکووک ئەو کارەیان کرد، کەرکووک چوو، لەبەرئەوە دەبێ کورد ئەو ستاتۆیە وەک منداڵەکانیان و وەک کچ و کوڕ و لاوەکانیان بە شكۆوە بپارێزن..
هەروەها ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت:  سیاسەتی سەرۆک بارزانی زەڵاڵتر و ڕاستترە و سەرۆک بارزانی بۆ هەموو کوردان کاریزمایەکی گرنگە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا