ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به ڕاگه‌یاند: راپۆرتی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ته‌واو بووه و و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدات، ئێستا لای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه.
ده‌شڵێ: ئه‌وه ڕاپۆرتی كۆتاییه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیار ده‌دا كه چی ده‌كات و چۆن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ده‌شڵێ: ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو راپۆرته‌كانی دیكه بێ ده‌رئه‌نجام بوون، بۆیه چاوه‌ڕانین ئه‌م جاره عێراق ئه‌وه‌ی رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێت.
گوتیشی: "وا بڕیار بوو ئه‌م راپۆرته راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بكرێت تا ئیستا هیچ دیار نییه، به‌ڵام دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، ده‌بێت ببرێته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، خوازیارین ئه‌م راپۆرته وه‌ك راپۆرته‌كانی دیكه نه‌بێت و ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت.
وەڵام بدەوه