کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان داوا دەکات کۆنگرێس هەنگاوی بەپەلە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان - ئەپیکور لە راگەیێندراوێکدا داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات، حکومەتی فیدراڵیی عێراق ناچار بکات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
ئەپیکور داوا دەکات بەر لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت.
ئەپیکور باس لەوە دەکات کە "وەستانی هەناردەکردنی نەوت و کێشەی پێنەدانی بودجەی هەرێمی کوردستان، رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە."
لە راگەیێندراوەکەدا، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی ئەمنیی بەردەوامی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".
وەڵام بدەوه