وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی پێداچوونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتووە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەم 29ی كانوونی دووەمی 2024، ، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا گشتاندنی تایبەت بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت بە مەبەستی ئەوەی لەڕووی زانستی وکارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و دواتر بە ڕاپۆرتێک بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
وەڵام بدەوه