شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی پچڕپچڕ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کە لە هەندێک شوێن شەپۆلەکە لاواز و لە هەندێک شوێنیش مامناوەند دەبێت.
ئەمشەو دووشەممە 29/1/2024، هەڤاڵ سەدقی گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەسبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە 30/1/2024، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکە، ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
ئاماژەشی بەوە داوە: "لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ کاتی ئێوارە ئاسمان لە نیمچە هەورە و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگای موسڵ و پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات و دواتر کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتردەبێت بەتێپەڕبوونی کات."
وەڵام بدەوه