کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەدایە. ئەمشەو لە کۆشکی سپی، سەرۆک و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و سەرۆکی سی ئای ئەی و سوپاسالاری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدان، ئەمەش دوابەدوای هێرشە درۆنییەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن میلیشیایەكی سەر بە ئێرانەوە بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكییەكان لە ئوردن.
بەپێی چەند میدیایەكی عەرەبی، لە بەرامبەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنووری ئوردن، کۆشکی سپی ڕای گەیاندووە کە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و سەرۆكى ئەرکانی سوپا بە ئامادەبوونی جۆ بایدن بەڕێوە دەچێت.
کۆشکی سپی باسی لەوەش کردووە کە هەریەک لە بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی و باڵیۆزی واشنتۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.
وەڵام بدەوه