ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/1/2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت، ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش و ڕێزله‌یه‌كگرتن بێ، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نه‌بووه بۆ هیچ لایه‌ك و هه‌میشه ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی درێژ كردووه، بۆیه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان بپارێزرێ و سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕێزی لێ بگیرێ و پێشێل نه‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، په‌یوه‌ندی و هاوكاریی باشیان له نێواندا هه‌بێ و نوێه‌رایه‌تییه‌كان ماڵی كوردستانیان بێ و هه‌ردوو سوود له یه‌ك وه‌رگرتن بۆ زیاتر ناساندنی دۆز و پرسی گه‌له‌كه‌مان و دروستكردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
مه‌سرور بارزانی، گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ڕابردوودا، ڕووبه‌رووی چه‌ندان قه‌یرانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی و دارایی بووه‌ته‌وه، ناحه‌زان هه‌وڵیان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كێشه و ئاسته‌نگ بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی كوردستان دروست بكه‌ن، به‌ڵام به پشتیوانیی خوای گه‌وره و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵ ده‌بین، چونكه ئیراده‌ی میله‌ته‌كه‌مان له هه‌موو پیلانێك به‌هێزتره، بۆیه له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانمان نابین.
وەڵام بدەوه