وەزارەتی دارایی: بەرزو پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی گومرگ.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گومرگ ( ٢٦ ی کانوونی دووەم ) ، بەناوی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی گشت بەڕێوبەرایەتییەکانی گومرگ لەسەر تاسەری هەرێمی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.
لەماوەی ٣٢ ساڵی ڕابردودا گومرگ لەهەرێمی کوردستان کۆڵەکەیەکی گرنگی سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ دابین کردنی مووچەو خەرجی و پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا چاکسازی گرنگ و بەرهەمداری لەسێکتەری گومرگ و خاڵەسنورییەکان ئەنجامداوەو لەڕێی سیستەمی ئەلکترۆنییەوە سەرجەمیان بەوەزارەتەوە بەستراونەتەوە.
وەڵام بدەوه