حكومهتی ههرێم: لە چوار ساڵدا 440 پرۆژەی رێگەوبان جێبەجێ كراون
د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 440 پرۆژەی رێگەوبان دروست كراون، 65 پرۆژەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بووە، 171 پرۆژەی بچووك و مامناوەندیش لەسەر بودجەی ئاسایی بووە، 204 پرۆژەش لەسەر 30%ـی داهاتەكانی كێشكردن بووە. پرۆژەكان جۆراوجۆرن، وەكو دروستكردن و نۆژەنكردنەوە، هەروەها 250 كیلۆمەتر رێگە دووساید كراوە."
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتیشی: "ئەو پرۆژانە زۆربەی لەلایەن كۆمپانیاكانی ناوخۆییەوە جێبەجێ كراون، چونكە شارەزایی و ئەزموونێكی باشیان لەو كارانەدا پەیدا كردووە. لە ئاییندەشدا تەكنەلۆژیای تازە و پۆلیمەر بەكار دەهێنین و ههروهها سیستەمی سوپەر پیف و تەكنەلۆژیای بەكارهێنانەوەی قیری كۆن بەكار دەهێنین."
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانە داراییەكانی، لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە نەوەستاوە و بەردەوام كاری بۆ پێشخستنی ئەو خزمەتگوزارییانە كردووە.
وەڵام بدەوه