ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند به‌م نزیكانه به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
وەزارەتی سامانە سرووشتیییەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نیا زیانی ماددی لێ كەوتووەتەوە، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە، بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەست پێدەكەنەوە.
ئێستا تیمەكانی وەزارەتەكە و كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە، ئاگر كەوتەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه داوە كە به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه لە كاتژمێر 10ـی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.
وەڵام بدەوه