Kurdistan Press - عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە سەر پەلاماردانی غازی کۆرمۆر ھاتە دەنگ عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە سەر پەلاماردانی غازی کۆرمۆر ھاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە سەر پەلاماردانی غازی کۆرمۆر ھاتە دەنگ

 

خۆ جیاکردنەوە و خۆ چەماندن دادمان نادات لای دوژمنی نەتەوەیی و ھاوبەشمان، ئەوان بەبێ جیاوازی فکر و ڕەنگ و ناوچە ھەوڵی لەناوبردنی ھەمومان دەدەن، بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەش ھەمومان بە یەکگرتوویی بەرگریکار بین لە پرس و بەرژەوەندیە گشتی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان.

پەلاماردانی غازی کۆرمۆر، راگرتنی نەوتی ھەرێم، ئاستەنگ دروستکردن بۆ بەشە بودجەی ھەرێم، پەلاماردانی فرۆکەخانەی ھەولێر و وەبەرھێن و سەرمایەدارانمان لە یەک عەقڵێت و ئاراستەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ لەناوبردنی ئابوریمان و سیاسەتی برسی کردنمانە وەکو ڕێگایەکی نوێی درێژکراوەی ھەمان سیاسەتی ئەنفالکردن، کیمیابارانکردن، لە سێدارەدانی گەنجانمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵی تێکدانی فکری نەتەوەیی و نیشتمانیمان بۆئەوەی کیان و ناسنامەی کوردبوونمان لەناوبەرن.

ڕاستە حکومەتی نوێی عێراق و زۆربەی لایەنە عێراقیەکان بەشێک نین لەو سیاسەتە شەڕانگێزیە دژی کورد و ھەرێمی کوردستان، بەڵام دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی ئەو عەقڵێتە زاڵ و شۆڤێنیەی ناو عێراق و دەستی دەرەکی و ڕێگری لە سیاسەتی درێژکراوەی دژ بە کوردیشیان نیە، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی کورد خۆی بیر لە ڕێگاچارە و بەرپەرچدانەوەی ئەو پیلانگێڕی و ھێرشانە بکاتەوە کە میللیشیا لە یاسا دەرچووەکان جێبەجێ کاری پەلاماردانەکانن و زۆر بە ئاسانی دەست دەگات پێیان.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا