کەشناسی ھۆشداری دەدات، ئەمشەو لەماڵەوە دەرنەچن
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزی ڕادەی شێ ڕێژەیی لەهەوادا ئەگەری دروستبوونی تەمێکی چڕ (تەمومژ) هەیە لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێکی زۆری ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەندێ ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان بەدیاری نەکراوی. ئەوەشی خستووەتە روو: لەگەڵ دروستبوونی ئەم تەمە چڕە مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، بۆیە پێویستە شوفێرانی هێڵی دەرەوە کە لە نێوان شارەکان هاتوچۆ دەکەن بۆ خۆپاراستن لە رووداوی هاتوچۆ بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن پابەندی رێنوێنییەکانی هاتوچۆبن.
وەڵام بدەوه